کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا
پڕۆ گۆڕان، كه ڕه‌وتێكى نوێى ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى سیاسى ئێستاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه، دووه‌م نامه‌ى ئاڕاسته‌ى ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان و جڤاتى نیشتمانى و گشتى ده‌كات و داواى گۆڕانكارى له‌هێڵه گشتییه‌كانى ناو بزوتنه‌وه‌كه ده‌كات، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى ناس كورد نامه‌كه دراوه به ڕێكخه‌رى گشتى گۆران، به‌ڵام پێشوازییه‌كى ئیجابى لێنه‌كراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه ناس كورد كه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دهستیكهوتوون، پڕۆ گۆڕان له‌لایه‌ن چیا عه‌باس، كه هه‌ڵسوڕاوێكى دیارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه له ئه‌وروپا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن سه‌ركرده دهستلهكاركێشاوهكانى گۆڕان و به‌شێك له گه‌نجانى ناو بزوتنه‌وه‌كه پشتگیرى پڕۆژه و ره‌وته‌كه ده‌كرێت.
له‌و نوسراوه‌دا كه ڕۆژى 16ى ئازار ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى گۆڕان كراوه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو" له 25ى نۆڤمبهرى 2018 نوسراوێكمان ده‌رباره‌ى به‌شداریكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له كابینه‌ى نۆ و هه‌موو ئه‌و ئالنگارییانهى ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه ئاڕاسته‌ى به‌ڕێزتان كرد، مه‌خابن سه‌ر مه‌ستى و حه‌زى ده‌سه‌ڵات وایلێكردن بۆچون و ههڵسهنگاندنهكانمان پشتگوێ بخه‌ن و نامه‌كه‌مان نادیده بگرن و هیچ وه‌ڵامێك نه‌ده‌نه‌وه تا بڕیارتاندا بەشداریی لە حكومه‌ت بکەن".
رەوتە نوێیەکەی ناو بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە بە ئەركی خۆیانی دەزانن راشكاوانە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و لێپرسراوانیان ئاگاداربكەنەوە لەوەی روداو‌و و هەواڵەكان "ئاماژەی زەقن كەپارتی پلانێكی بەدەستەوەیە هاوشێوه‌ى ماوەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی بۆ ماوەی 2 ساڵ درێژبكەنەوە، ئەمجارە بەسیناریۆیەكی ئامادە و دارێژراوی ترەوە پارتی دەیەوێت سەرۆكایەتی هەرێم بۆ پتەوبونی نفوز‌و دەسەڵاتی حیزبی و بنەماڵەی خۆی بەكاربهێنێت و بەئاشكرا كارئەكات بۆ ئەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەهەمان ئەو دەسەڵاتانەی پێشووی مەسعود بارزانی هەمواربكاتەوە یان زیندوبكاتەوە بەبێ هیچ گۆڕانكاریەك."
ناس کورد پەیوەندی کرد بە چەند هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی کوردستان کە لەو ڕەوتە نوێیە نزیکن، سەرەڕای پشتڕاستنکردنەوەی نامەکە، ئامادەنەبوون هیچ زانیارییەکی دیکە لەبارەی "پڕۆگۆڕان" و هەنگاوەکانی داهاتوویان ئاشکرا بکەن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌باره‌ى نوسراوه‌كه ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رستى پڕۆ گۆڕان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند ئەوان "نوسراوێكى له‌و جۆره‌یان پێ نه‌گه‌شتووه و ئاگادار نین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى گشتى گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد له حاڵه‌تێكى له‌و جۆره‌دا گه‌ر داواكارى یان نوسراوێك هه‌بێت ئه‌وه جڤاتى نیشتمانى تاوتوێى ده‌كات و بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات، "ئه‌وه په‌یوه‌ندى به خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنهوهکەوە هه‌یه".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆران به ناس كورد-ى وت،" نامه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى گۆڕان بینراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن خودى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به ئیجابى سهیرنهكراوهنه"، چونكه به وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان كاریگه‌رى كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فاى له‌سه‌ره و هه‌رچى پێوترێت گوێى لێناگرێت".
سه‌رچاوه‌كه ناس كورد ئه‌وه‌شى وت،" پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن دكتۆر چیا عه‌باس كه هه‌ڵسوڕاوێكى دیارى بزوتنه‌وه‌كه‌یه له وڵاتى هۆڵه‌ندا نوسراوه و كه‌سایه‌تیه‌كى گوێلێگیراوى ناو بزوتنه‌وه‌كه‌یه، هەروەها سه‌ركرده دهستلهكاركێشاوهكانى گۆڕانیش پشتگیرى ده‌كه‌ن و هاوده‌نگى كاره‌كانیانن".
ده‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى بزوتنه‌وه‌كه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئهوهیخستهرو "بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دۆخى ناوخۆى خراپه و ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له ساڵیادى دامه‌زراندنى گۆڕان، بزوتنه‌وه‌كه كۆنفڕانسه ناوخۆییه‌كانى ببه‌ستێت و هه‌ندێك گۆڕانكارى بكات، كه خودى چیا نه‌وشیروان مستەفا هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌و مەبەستە خستۆته‌گه‌ڕ".
پڕۆ گۆڕان له نوسراوه‌كه‌یدا، داواشده‌كات هه‌موو دامه‌زراوه بڕیاردهرهكانى گۆڕان چاوێك به به‌شدارى بزوتنه‌وه‌كه له كابینه‌ى نۆ بخشێننیهوه، هاوكات كاربكرێت بۆ ڕێكخستنى پیلنیۆمێكى نوێ و ئاماده‌كارى بۆ دووه‌م كۆنفڕانسى نیشتمانى گۆڕان.
نامەی یەکەمی ڕەوتە نوێیەکەی ناو بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژی 21ی ئۆکتۆبەری 2018 ئاراستەی لێپرسراوانی بزوتنەوەکەکرا کە تیایدا داوای پێداچوونەوە و گۆڕانکارییان دەکرد لە سیاسەت و هێڵە گشتییەکانی بزوتنەوەکەدا.
لە دوو هەڵبژاردنی ڕابردوودا بزوتنەوەی گۆڕان کە پێشتر خاوەنی نیو ملیۆن دەنگ بوو، دەنگەکانی کەمی کردوو و نیوەی کورسییەکانیشی لە پەرلەمانی کوردستاندا لەدەستدا، مانگی ڕابردووش ڕێککەوتنێکی سیاسیی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا واژۆکرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.