گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی و هاوپەیمانەکانی زۆرینەن

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەڵەبجە ڕادەستی پارتی کراوە و پێویستە ئەو ڕێککەوتنە هەڵبوەشێتەوە

2019.09.06 - 18:28
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەڵەبجە ڕادەستی پارتی کراوە و پێویستە ئەو ڕێککەوتنە هەڵبوەشێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - شەهرام عەزیز دوای چەند ساڵێک لە گفتووگۆ، ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیەندرا، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: "یەکێتی پارێزگاکەی ڕادەستی پارتی کردووە و پێویستە بە هەڵبژاردن ئەنجومەنەکە پێکبێت." . سەرکۆ گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی کە هاوکات خەڵکی سنوری پارێزگای هەڵەبجەیە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی و پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە، بەهیچ شێوەیەک ڕەنگدانەوەی ویستی خەڵکی هەڵەبجە نییە. . پەرلەمانتارەکەی یەکێتی پێیوایە، پارێزگاکە بەتەواوی ڕادەستی پارتی کراوە کە هێزی پێنجەمی پارێزگاکەیە، بۆیە  پێویستە بە هەڵبژاردن ئەو ئەنجومەنە دروست بکرێت و پۆستەکان دابەش بکرێن، ئەو دەڵێت: "هەوڵدەدەین ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێنەکرێت." . سەرکۆ گەڵاڵی دەڵێت: "بە کام پێوەرێک یەکێتی لە کۆی 25 ئەندام ئەنجوومەن تەنھا شەش ئەندامی ھەیە، بەڵام پارتی و ھاوئاوازەکانی وەک گۆڕان و بزووتنەوە و سۆسیالیست  زۆرینەبن و زیاتر لە 12 ئەندامیان ھەیە لە ئەنجومەنەکە بێ ھەژمارکردنی چوار ئەندامی یەکگرتوو کە ھاوبەشی پارتییە لە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی شاری دھۆکدا." . هاوکات سدیق هەورامی، بەرپرسی مەڵبەندی کۆمەڵ لە هەڵەبجە  دەربارەی ڕێککەوتنەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " بێگومان لە دابەشکردنی پۆستەکاندا ناحەقی کراوە و پێویستبوو بە گوێرەی دوایین هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕێککەوتنەکە بکرایە، چونکە حەقی ئێمە زۆر زیاتر دەبوو لەوەی ئێستا پێمان دراوە". . ئەو بەرپرسەی کۆمەڵ ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ناڕازین لە ڕێککەوتنەکە، بەڵام بۆیە ناڕەزایەتییان دەرنەبڕیوە و ڕازیبوون، بۆ ئەوەی دواتر نەڵێن، کۆمەڵ ڕێککەوتنەکەی تێکدا و خەتابار بکرێن. . ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، لە 25 کورسییەکەی پارێزگای هەڵەبجە، حەوت کورسی دراوە بە لیستی خزمەت کە پێکهاتوون لە کۆمەڵ و یەکگرتوو، هەروەها شەش کورسی دراوە بە یەکێتی، بزووتنەوەی گۆڕان پێنج کورسی، پارتی دیموکرات سێ کورسی، بزووتنەوەی ئیسلامی دوو کورسی، سۆسیالست و کاکەییەکانیش هەر یەکە و کورسییەکیان بەرکەوتووە. . هەر بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، دوای گۆڕینی شارۆچکەی خورماڵ لە ناحیەوە بۆ قەزا، قایمقامی قەزاکە بە پارتی دەدرێت، تا ئەوکاتەش پۆستی بەڕێوەبەری شارۆچکەی بەمۆ بۆ پارتی دەبێت. .