کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
تیمێکی ئاوەدانکردنەوەی هەولێر و کۆیە ڕێگای بەنداوی سماقووڵی نۆژەندەکەنەوە و بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هاتووچۆ لەو ڕێگایەدا ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە لە ڕاگەیەنداروێکدا بڵاوکردوەتەوە، بەھۆی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی بەنداوی سماقوڵی لەلایەن ئاوەدانکردنەوەی ھەولێر و کۆیە، لە بەرواری ٢٠١٩/٣/١٩ کاتژمێر ٦ ی بەیانیەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر ھاتووچۆکردن بەو ڕێگایەدا ڕادەگیرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە ئەویش سبەینێ وەک "ئەندازیارێک" دەچێت و ئەو ڕێگایە "لەسەر حسابی خۆی" لە ماوەی 12 کاتژمێردا ڕێگاکە چاک دەکاتەوە.
ڕێگای بەنداوی سماقوڵی یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی هاتووچۆی نێوان هەولێر و سلێمانی، بەڵام هەر کاتێک باران ببارێت ئاوی بەنداوەکە زیاد دەکات و شۆفێران تووشی ئاستەنگی هاتووچۆ دەبنەوە.