گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاری نوێ لەبارەی مردنی سالا ئاشکرا دەبێت

2019.02.17 - 13:31
زانیاری نوێ لەبارەی مردنی سالا ئاشکرا دەبێت

 

ناس کورد-

 

پاش دۆزینەوەى جەستەى یاریزانى ئەرژەنتینى ئیملیانۆ سالا لێکۆڵینەوەکان لەبارەى هۆکارى مردنى ئەو یاریزانەوە بەردەوامى هەیەو تیمى پزیشکى لە نوێترین پشکنیندا بۆیان دەرکەوتوە کە ئەو یاریزانە لە کاتى تێکشانى فرۆکەکەدا گیانى لەدەست داوە.

لەو بارەیەوە سەرچاوەکان لە ئینگلتەراوە ئاشکرایان کردووە کە نوێترین ڕاپۆرتی پزیشكی تەرمی ئەو یاریزانە ئەرژەنتینیە دەریخستووە، لەكاتی تێكشكانی فڕۆكەكەدا ئەو یاریزانە بە سەختى سەر و سنگی برینداربووە و پێش ئەوەى فرۆکەکە بکەوێتە نێو دەریاوە گیانی لەدەستداوە.

تیمى پزیشى لەبارەی چۆنێتی ناسینەوەی تەرمى ئەو یاریزانە، ئاماژەیان بەوەكردووە کە لەڕێی بەراوردكردنی پەنجەمۆرەوە زانیویانە ئەو تەرمە سالای یاریزانە نوێکەى یانەى کاردیف سیتیە.

سالاى تەمەن 28 ساڵ لە کاتى گەشتکردنى لە نانتەوە بە مەبەستى پەیوەندى کردن بە یانەى کاردیف سیتیەوە، لە فەرەنساوە بەرەو وێڵز بەڕێ کەوت و لە کاتى گەشتەکەیدا فرۆکەکەیان تێکشکاو لەگەڵ فرۆکەوانەکەدا گیانیان لەدەستدا.