گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتبارەکە بەڕەگەز تورکە

هۆڵەندا؛ بەهۆی تەقەکردنەوە سێ هاوڵاتی کوژران

2019.03.18 - 17:53
هۆڵەندا؛ بەهۆی تەقەکردنەوە سێ هاوڵاتی کوژران

 

 

ناس کورد-

 

لە وێستگەیەکی شەمەندەفەی شاری ئۆترێختی هۆڵەندا کەسێک تەقەی لە چەند هاوڵاتییەکەی مەدەنی کرد و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و نۆی دیکەش برینداربوون.

 

ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس لە زاری پۆلیسی شاری ئۆترێختەوە بڵاویکردوەتەوە، کە هاوڵاتییەکەی بەڕەگەز تورك دەستڕێژی گوللـەی لە نێو وێستگەیەکی هێڵی شەمەندەفەری شارەكە کردووە.

 

 

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە هێرشەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆی دیکەش بریندارن.

 

پۆلیسی شارەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە بەدوای گومانلێکراوێکی تەمەن 37 ساڵدا دەگەڕێن کە بەڕەچەڵەک تورکە و تۆمەتباری سەرەکیی ‌هێرشەکەیە.