کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حەسەن ڕۆحانی فه‌رمانی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی سێیەمی کەمکردنەوەى پابەندبوونەکانى وڵاتەکەى بە ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دەرکرد. , حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ده‌ستپێكردنی سێیه‌م هه‌نگاوی دەستبەرداربوونی تارانی بە پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕاگەیاند. , ڕۆحانی ئاماژەى بەوشکردووە: "ئێران له ڕۆژی هه‌ینی 6ی ئەیلولی 2019ەوە، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئەو هەنگاوە دەکات و پێویسته له‌سه‌ر ئاژانسى وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هەر کارێک له بواری توێژینه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی پێویست بێت ئەنجامی بدات". , سەرۆککۆمارى ئێران ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕێكاره‌كانی وڵاتەکەى له چوارچێوه‌ی یاسای ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێت و مۆڵه‌تی 60 ڕۆژیش بۆ ئەوروپا دادەنێت و دەڵێت، هه‌ركاتێك ئه‌وروپا پابه‌ندبوو به به‌ڵێنه‌كانی، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پابه‌ندبوونیان به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی. , ڕۆحانی لەبارەى قۆناغی سێیەمی دەستبەرداربوونیان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئاشکرایکردووە، وڵاتەکەی لەو هەنگاوەدا، ئامێره‌كانی "كوره‌ی ناوه‌ندی سه‌نته‌ر فیوچ" بەرەوپێش دەبات. , هاوکات دوێنێ چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2019، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزایەکی نوێی بەسەر ئێران‌دا سەپاند، سزا نوێیه‌كان 16 دامەزراوە و 10 كه‌سایه‌تی و 11 كه‌شتیی نهوتگوێزەرەوە ده‌گرێته‌وه كه یه‌كێكیان تۆڕێكی گواستنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئێرانه. , ,