کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ژنێك له ماڵهكهی خۆیدا بەهۆی کێشەی لەگەڵ خێزانەکەی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، وەک لە ڕاگەیەندراوى پۆلیسدا هاتووە. , هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگهیاندووە: "ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئهیلولی 2019، لەسەر کێشەی خێزانی، ئافرەتێک لە گەڕەکی 32ی پارکی هەولێر خۆی خنکاندووە، پیاوەکەشی خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە". , هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئافرەتەکە لەدایکبووی ساڵی 1981ە، ژنی ماڵەوەیە و دایکی چوار منداڵە، هاوژینەکەشی کاری بەڵێندەرایەتی دەکات و لەسەر ئەو ڕوداوەش خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە". , پۆلیسی هەولێر پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ ڕوداوەکە کردووەتەوە، لەبارەى هۆکارى خۆکوشتنەکەش هیچ زانیارییەکى بڵاونەکردووەتەوە. , ,