کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، بۆشاییه‌كى ئه‌منیى له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا هه‌یه به‌درێژایى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، چه‌كدارانى داعش توانیویانه سود لەو بۆشاییە ببینن بۆ دزه‌كردنە ناو ئه‌و ناوچانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت چالاكییه‌كانى تێدا ئه‌نجامبده‌ن. , جه‌بار یاوه‌ر، ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە به ناس كوردى ڕاگه‌یاند: "بۆشاییەکى ئەمنیى لەنێوان دابه‌شبوونى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وى هه‌رێم هه‌یه، له خانه‌قینه‌وه تا ناوچه‌ى ڕه‌بیعه له هه‌ندێك شوێن ئه‌و بۆشاییانه ده‌گاته نزیكه‌ى چل كیلۆمه‌تر له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا، ئه‌و شوێنانه‌ش بوونه‌ته مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش و به‌هۆیه‌وه توانیویانه دزه بكه‌نه ئه‌و ناوچانه‌وه به تایبه‌تى له ناوچه‌كانى دیاله و حه‌مرین و نزیك دووزخورماتو و مه‌خمور". , له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌وه، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وتیشى: "به‌و میكانیزمه‌ى كه داندراوه بۆ هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ده‌بێت ئه‌و ناوچانه به‌یه‌كه‌وه پڕ بكەینه‌وه، هەرچەندە پێشمەرگە ئامادەیە بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە ئەمنییە". , له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا، چه‌كدارانى داعش توانیان دزه بكه‌نه چه‌ند ناوچه‌یه‌كى باشورى كه‌ركوك و ناوچه‌ى گوڵاڵە لە گه‌رمه‌سێر، له چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى "تیرۆریستی"شدا له‌و ناوچانە ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانى ئاسایش و پێشمەرگە شه‌هید بوون. , ,