گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمەشق هەڕەشەی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەکات

2019.03.18 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
دیمەشق هەڕەشەی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس کورد-

 

 وەزیری بەرگریی سوریا ڕایدەگەیەنێت بوونی ئەمریکا لە وڵاتەکەیاندا یاسایی و شەرعی نییە، هەڕەشەی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەش دەکات کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان کە مەبەستی لێی ناوچە کوردییەکانی ڕۆژاڤای کوردستانە.

 

 

 

عەبدوڵا ئەیوب وەزیری بەرگری سوریا لە میانەی  کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هەردوو شاندی سەربازیی ئێرانی وعێراقی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە دەکەنەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڕێوەی دەبەن بە پاڵپشتی ئەمریکا.

 

 

ئەو وەزیرە سورییە جەختی لەوەش کردەوە کە "بوونی هێزی سەربازیی ئەمریكی لە خاكی سوریادا  بێ ڕەزامەندی حكومەتی دیمەشق بووە" ئەوەشی بە کارێکی "نایاسایی و نا شەرعی" ناو دەبات، دەشڵێت: "سوریا مافی خۆیەتی بەرگری لە ئاسایش و خاكی خۆی بكات."

 

لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی سوریاوە پێش هەشت ساڵ، هێزە کوردییەکان بە سەرۆکایەتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کۆنترۆڵی زۆرینەی ناوچە کوردییەکانی سوریایان کردووە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییان تیدا دامەزراندووە.