گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نرخی كابینە و كەپرە گەشتیارییەكانی دووكان بۆ رۆژانی نەورۆز چەندە؟

2019.03.18 - 16:36
نرخی كابینە و كەپرە گەشتیارییەكانی دووكان بۆ رۆژانی نەورۆز چەندە؟

 

 

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

 

لە ڕۆژانی نەورۆزدا بەشێکی زۆری هاوڵاتیان ڕوو دەكەنە ئۆتێل و كابینە گەشتیارییەكانی قەزای دوكان لە پارێزگای سلێمانی، ناس كورد زانیاری لەبارەی نرخی كابینە و ئۆتێل و كەپرە گەشتیارییەكانی دووكان، بڵاودەکاتەوە.

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژانی نەورۆزدا، هاوڵاتیان پێشوەختە شوێنی حەوانەوە لە سەیرانگاکاندا دەگرن، بەتایبەت لە سەیرانگای دوکاندا کە یەکێکە لەو شوێنانەی لە ڕۆژانی نەورۆزدا خواستێکی زۆری لەسەرە.

 

ترێ‌ مەحوی لە بەشی بەكرێگرتن لە ئۆتێل ئاشور تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند، لەئێستادا ئۆتێلەكەیان لەسەدا 75 بۆ 80ی بەكرێ‌ گیراوە بۆ رۆژانی 20 تا 22ی ئەم مانگە.

Image result for hotel ashur dukan

هەروەها باسی لەوەش کرد کە گەشتیارانی ئۆتێلەكەیان كورد و عەرەبن و هاووڵاتیانی كورد لەناوچە جیاوازەكانی سلێمانی و هەولێر‌و كەركوك و دەروبەری شارەكانەوە ژوور و كابینە لەئۆتێلەكەیان بۆ ئەو رۆژانەی جەژنی نەورۆز دەگرن.

 

ترێ مەحوی، دڵنیایە لەوەی تا ڕۆژی نەورۆز سەرجەم ژورەكانی ئۆتێلەكەیان دەگیرێت و هیچ شوێنێکی چۆڵیان نامێنێت.

لە بۆنە و جەژنەكاندا ئۆتێل ‌و كابینە گەشتیارییەكان بەنرخێكی تایبەت و زیاتر دەدرێتە كرێ‌، بەنمونە ژورێكی دوو نەفەری لە ئوتێل ئاشور كە ڕووی لەدەریاچەی دوكان بێت، بۆ یەك شەوی مانەوە لەگەڵ نانێكی بەیانی بە 150 دۆلارە، ئەو ژوورانەی كە ڕویان لەدەریاچە نییە بە 130 دۆلار بەكرێ‌ دەدرێت و لە ئێستادا سەرجەمی ئەو ژوورانەی كە ڕویان لە دەریاچەی دوكانە هەمووی گیراوە.

هەروەها ژوورە ڤی ئای پییەكانیش كە گەورەترن و بانیۆشی تێدایە بۆ یەك شەو بە 190 دۆلار و شالیەكان كە ژورێكی نووستن و موشتەمەلاتە بە 130 دۆلار و كابینەكان كە دوو ژوری نووستن و چێشتخانە و هۆڵێكی تێدایە بە 160 دۆلار بەكرێ‌ دەدرێت و لەئێستادا هەموو كابینەكانی ئەو ئۆتێلە گیراوون.

 

ÙتÙجة بحث اÙصÙر ع٠کÛپر دÙکاÙ

تری مەحوی رەتیكردەوە لەلای ئەوان كڕین و فڕۆشتن بە ژورەكانی ئۆتێلەكە و كابینە و شالییەكان بكرێت و وتی "فرۆشتنەوەمان نییە و رێگە پێدراو نییە و پێدانی پارەكە دەخرێتە سیستمەوە".

دوكان ناوچەیەكی گەشتیاری سەر بە پارێزگای سلێمانییە و دەریاچەی دوكان گەورەترین رووبەری ئاویی پارێزگاكەیە و بە كەپر و كابینەی گەشتیاری رازێنراوەتەوە و بۆتە شوێنێكی سەرنجڕاكێشی گەشتیاری و لەجەژن و بۆنەكاندا بەتایبەتی لەجەژنی نەورۆز و لەنێوان 20 و 21و 22ی ئاداری هەموو ساڵێك گەشتیارێكی زۆر رووی تێدەكات.

 

ناس كورد لەچەند سەرچاوەیەكی نێوخۆیی قەزای دوكانەوە زانیوویەتی لەو شوێنانەی كە پێدانی پارە ناخرێتە سیستمی كۆمپیوتەر و پرۆجیسەرییان نییە كڕین و فڕۆشتن بە كابینە گەشتیارییەكان دەكرێت و بۆ نەورۆز پێدانی كابینەیەكی یەك ژووری و هۆڵێك گەیشتۆتە 600 دۆلار و كەپرەكان گەیشتۆتە 150 بۆ 200 دۆلار.