کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد پیاوێکی هیندی، ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردەوە، تێیدا وا دەرکەوت کەشتیوانێکە و بە پۆشاکی تایبەت لە سەر ڕووی مانگ دەڕوات، بەڵام دواتر لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ڕاستی وێنەکان نیشان دەدات لە گەڕەکێکی هەژار نشینی نزیک ماڵی خۆیان گیراون. . وێنەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی فراوانی دروستکرد بە جۆرێک بووە بابەتی ناو میدیا جیهانییەکانیش. . بە گوێرەی، ڕۆژنامەی "دەیلی مەیلی" بەریتانی، وێنەکان لە لایەن فۆتۆگرافێکی هیندییەوە بە ناوی "باداڵ نانجۆنەداسوامی" لە شاری بەنگاڵۆر گیراون. . ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، فۆتۆگرافە هیندیەکە چاڵو چۆڵی یەکێک لە شەقامەکانی شارەکەی بە هەل زانیوە وێنەکانی تێدا گرتووە، لەگەڵ شێوازی لەسەرخۆ ڕۆشتنی وادەرکەوتووە کە دیمەنێکی سەر گۆی مانگە تۆمار کراوە. . دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکان ، فۆتۆگرافە هیندییەکە لەگرتەیەکی ڤیدیۆدا، کامیراکەی بەرزدەکاتەوە، بینەرانی سەرسام دەکات دەریدەخات کە وێنەکان لەسەرمانگ نەگیراون بەڵکۆ لە یەکێک لەشەقامە پڕچاڵوچۆڵییەکانی شاری بەنگاڵۆری وڵاتەکەی گیراون .