کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئهحمهد مستهفا
هاوپەیمانیی نیشتیمانی دیراسەی هەڵبژاردنەکان دەکات و سەرقاڵی ئامادەکارییەکانە، ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی ئەو حیزبەش ڕایگهیاند، هەرێمی کوردستان هەر دەبێت فۆڕمی سیاسەتکردن و حکومەتداری تێدا بگۆڕدرێت.
د.موئمین زهڵمى ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە ناس كورد-ى راگەیاند: "هاوپەیمانی وەک هێزێکی مەدەنی باوەڕی تەواوی بەوەیە تاکە بژاردە بۆکاری سیاسی بەشداری هەڵبژاردنە و بە گرنگییەوە لەو پرۆسەیە دەڕوانین، لەوە گرنگتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاکە، وانە لە ڕابردوو وەربگیردرێت و چیتر سومعەی کوردستان بە هەڵبژاردنی ساختە لەکەدار نەکرێت".
بە گوێرەی وتەکانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی، لە ئێساتدا لە دیراسەی هەڵبژاردنەکانن و سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن، دەشڵێت "بە ئاستێکی بەرزی بانگەشەوە بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکەین و لە ڕاهێنانی کاندیدەکانمانین".
دهبارهى پێكهێنانى لیستى هاوبهش له كهركوك و بهشدارى هاوپهیمانى تێیدا، ئهو ئهندامهى ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی ئاماژهى بۆئهوهكرد "ئەوەی بەلای هاوپەیمانییەوە بۆ کەرکوک ئەسڵە، خزمەتکردنی کەرکوکییەکانە، چی باش بێت بۆیان ئێمە ئەوە دەکەین، ئەمە بۆ نەینەوا و دیالە و سەلاحەدینیش ڕاستە، ئێمە بە وردی دیراسەی جۆری بەشدارییەکان دەکەین".
سەبارەت بە دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نۆیهمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د. موئمین زەڵمی وتى، "خەڵکی هەرێمی کوردستان قوربانی سەرەکی ململانێ و ناکۆکی حزبەکان و نەگەشتنە ئەنجامی گفتوگۆکانن، دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت زیاتر زەمینە بۆ موزایەدەی حزبی و شەخسی و قۆرخکاری بازاڕ دەسازێنێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی پێشنیاز دەکات، "بۆ سیستەمی سیاسی و دۆخى ئێستاى ههرێم وا باشترە یەکێتی ببێتە ئۆپۆزسیۆن، و چوار ساڵی داهاتوو پارتی و هێزەکانی تر حکومەت پێكبهێنن، ئەمە تەنها سیستەمێکە لە کوردستان پەیڕەونەکراوە، با ئەمەش ببینین".