کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە دایکان و باوکان دەدات لە مەترسی ئەو خۆراکانەی لە جێگای گەرمدا دادەنرێن چونکە تێکدەچن و مێروو دروست دەکەن، داواش دەکەن بە وریاییەوە خۆراک لە فرۆشگا و دوکانەکان بکڕن. , لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، له مانگی ئابدا لە فرۆشگا و مارکێتەکاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی خراپ و نه‌شیاودا گرتووه کە به‌شێك له‌و خۆراكانه ڕۆژانه منداڵه‌كان له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن كه له (بسكیت، نه‌سته‌له، جپس، هێلكه، خورما، برنج، رۆن، زه‌یتوون، قارچك، خواردنه‌وه گازییه‌كان و خوارده‌مه‌نیه له قوتوو نراوه‌كان) پێك هاتوون. , ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو خۆراکانە به‌هۆی نه‌شیاوی عه‌مباركردن یاخود به‌رزی پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه خراپبوون و به‌شێكیشی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه و شیاوی خواردن نین، بۆیە دەستیان بەسەرداگیراوە. , له‌شكر حه‌مید، پسپۆڕی بواری زانستی خۆراك و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له كۆگاكانی عه‌مباركردن یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بۆ خراپبوونی خوارده‌مه‌نیه‌كان، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ی كه‌بۆی دیاریكراوه به‌سه‌ر بچێت، هەروەها لهخواردهمهنییه وشكه‌كاندا ده‌بێته هۆی دروستبوونی مێروو كه زیان به‌ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره خوارده‌مه‌نیه خراپبووه ده‌خوات. , هاوکات لەشکر حەمید داوای لە له دایكان و باوكان کردووە، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و منداڵه‌كانیان، به وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن کە منداڵه‌كانیان ده‌یكڕن، هه‌روه‌ها پێویسته له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی خوارده‌مه‌نییه‌كاندا به‌وردی له به‌رواری دروستكردنی وردبنه‌وه و لە پله‌ی گه‌رمی شوێنهكەش دڵنیابنه‌وه پاشان پێداویستیهكهیان بكڕن و به‌كاریبێنن. , ,