کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لە چەند پەڕەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە شاری کەرکوک بڵاوکراونەتەوە، ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە بۆ لیکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیسی کورد، بەپێی وتەی بەرپرسانی کوردی شاری کەرکوک لێکۆڵینەوەکان بەهۆی ڕیفراندۆمەوەیە. , ئەو سەرچاوانەی بەڵگەکەیان بڵاوکردووەتەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئەیلول ئەو ئەفسەر و پۆلیسانە بانگێشتکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە کە لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا لەکوێ بوون؟ پشتگیری ڕیفراندۆمیان کردووە یاخود نا؟، هەروەها بەڵگەنامەیان پێپڕکراوەتەوە بە بڕی سێ ملیۆن دینار. , لەوبارەیەوە ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی برایەتی و سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو لێکۆڵینەوە و بانگکردنانە هەر لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە هەن و خەڵک و ئەسفەر و پۆلیسی کورد بانگدەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت". , ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک پێیوایە، هۆکارى ئەو هەنگاوانە بۆ ئەوەیە، کوردەکانی کەرکوک بێزارببن و ناچاربن واز لە ئەرکەکانیان بهێنن و خەڵکی عەرەب لە شوێنەکانیان دابنێن. , لەبەرامبەردا ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژى پۆلیسی کەرکوک بۆ ناس کورد ڕەتى کردەوە ئاگادارى بابەتێکى لەو جۆرە بێت و وتى: "بەفەرمى ڕایدەگەینم کە ئاگام لەوە نییە کەس بانگهێشتى بابەتێکى وا کرابێت". , ,