گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی هەولێر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەرى دەستگیرکرد

2019.09.02 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی هەولێر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەرى دەستگیرکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند و هەروەها كەسێكیشیان بە تۆمەتی دزیكردن و شكاندنی ماركێت دەستگیرکردووە. . هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانامەوانیدا ڕایگەیاند:" دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (س.ش.ك) تەمەن 24 ساڵ و (ز.ص.س) تەمەن 21 ساڵ،  بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران". . ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسە  بازرگانیان بە ماددەی هۆشبەر کردووە و لەكاتی دەستگیركردنیان بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەریان پێ بووە، دوای ڕەوانەکردنیشیان بۆ دادگا، بڕیاری بەندكردن بۆ هەردوو تۆمەتبار بە ماددە (۲٤)ی تایبەت بە ماددەی هۆشبەر دەرچوو. . هۆگر عەزیز باسی لەوەشکرد، تۆمەتبارێكی دیكەیان دەستگیردووە بە ناوی (س.ع.ف) تەمەن 39 ساڵ، کە هەشت هەزار و 100 دۆلار و دوو ملیۆن دیناری عێراقی لە مارکێتێک دزی بوو، کە ئەویش دوای ڕەوانەکردنی بۆ بەردەم دادوەر، بە ماددەی 443 بڕیاری بەندکردنی درا. .