کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بە بۆنەی یادی ڕۆژی هاوسەرگیریانەوە، خانمە گورانیبێژی لوبنانی نانسی عەجرەم، وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک بڵاوکردەوە، وێنەکەش دەبێتە مایەی سەرنجڕاکێشانی هەوادارانی. , لەکاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکە، نانسی، تێدا بە زمانی ئینگلیزی ئاماژەی بە وێنەکە کردووە و نوسیوەیەتی: "ئەم ڕۆژە باشترین ڕۆژە لە ژیانم هەتا ماوم لەیادی ناکەم، یادی هاوەسەرگیرییەکی خۆش گیانەکەم". , نانسی عەجرم، لە ئێستادا سەرقاڵی تۆمارکردنی ئەلبومێکی نوێیە، کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو 2020، بکەوێتە بەردەست هەوادارانی. , نانسی عەجەرەم، بەڕەگەز لوبنانییە، لە دایکبووی ساڵی 1983، سەرەتای دەرکەوتنیشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003، لە ئێستاشدا پڕۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێکی دداندا کردووە بەناوی فادی هاشم، سێ منداڵی کچیان هیە بەناوەکانی میلا، ئیلا و لیا. https://www.instagram.com/p/B13D8Sbn5JM/ , ,