کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئافرەتێک وێڕاى ئەوەى دایكى هه‌شت منداڵه، به‌ڵام ڕۆژانه 400 نان بۆ دانیشتووانى پێنج گوندى سنوورى كۆبانێ له فڕنهكهیدا ده‌برژێنێت. , نارین ئیبراهیم، هاوڵاتییه‌كى ته‌مه‌نى 36 ساڵى دانیشتووى گوندى قهرهموغانه كه 18 كلیۆمه‌تر ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى كۆبانێ له ڕۆژئاواى كوردستان، بۆ هاوكارى هاوسه‌ره‌كه‌ى فڕنێكى ساده‌ى بهكهرهستهى سه‌ره‌تایى كردۆته‌وه، هاوسه‌رى نارین جوتیاره، ئه‌وان له ژیانى هاوسه‌رێتییاندا هه‌شت منداڵیان هه‌یه، كه 5یان كچن و 3 منداڵى دیکەش كوڕ، وەک لە ئاژانسى هاوار نیوزدا هاتوە. , نارین ڕۆژانه له كاتژمێر 6ى به‌یانى بۆ12ى نیوه‌ڕۆ، فڕنهكهى گه‌رمه بۆ برژاندنى نان و كولێره به‌گۆشت و كولیچه و كونجى، ئه‌و ته‌نها ڕۆژانه 400 نان بۆ گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى قهرهموغان ده‌برژێنێت، كاتێك ئه‌و فڕنهكهى دانا نرخى ئارد شەش هه‌زار لیره‌ى سوورى بوو بۆ یەک کیلۆ، به‌ڵام ئێستا نرخەکەى بەرزبووەتەوە بۆ نۆ هه‌زار لیره‌ى سوورى و نه‌وتیشى به زه‌حمه‌ت بۆ په‌یدا ده‌بێت. , ئەو ئافرەتە کوردە، له‌سه‌ر شێوازى نانى سوورى نانهكانى ئاماده ده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌ناو خه‌ڵكى كۆبانێ به نانى دیاربهركر ده‌ناسرێ، ئه‌و ڕۆژانه له‌و به‌رهه‌مه ئاردیی و دهستییانهى له فڕنهكهیدا دروستیان ده‌كات 100 هه‌زار لیره‌ى سوورى په‌یدا ده‌كات. , هاوسه‌ره‌كه‌ى نارین جوتیاره، ئه‌و كاته‌ى له كاره‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ كچه گه‌وره‌كه‌ى كه ته‌مه‌نى 16ساڵه هاوكارى نارین ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆته هۆكارى ئه‌وه‌ى نارین له كاره‌كه‌یدا دڵخۆشبێت، چونكه توانیویانه به‌و كاره پێداویستى خێزانه‌كه‌یان دابینبكه‌ن.