گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میسی دڵڕەقبو لەگەڵیان بەڵام ئەوان چەپڵەیان بۆ لێدا

2019.03.18 - 10:44
میسی دڵڕەقبو لەگەڵیان بەڵام ئەوان چەپڵەیان بۆ لێدا

 

ناس کورد-

دوای کۆتاییهاتنی یاری نێوان بارشەلۆنە و ڕیال بیتیس، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی لەلایەن هاندەرانی یانەی بەرامبەرەوە چەپڵەیەکی گەرمی بۆلێدرا، دوای ئەوەی کە سێگۆڵی لە یانەکەیان تۆمارکرد.

 میسی لە خولەکی ١٨ی یاریەکەدا بە گۆڵێک سەرەتایەکی بێوێنەی تۆمارکرد بۆ یانەکەی، دواتر لە کۆتایی گێمی یەکەمدا میسی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

 

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا پاش لەدەستدانی هەلیکی زۆری گۆڵکردن، لە خولەکی 63دا سورێز گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.

دوای ئەوەی یاریزان لۆرین مۆرن لە خولەکی 82 تاکە گۆڵی بیتیسی تۆمارکرد، بەڵام میسی هەر زوو وەڵامی دایەوە، بەلێدانێکی بێوێنە کە پاش یەکەم بەرکەوتنی قاچی بە تۆپەکە بەسەر گۆڵپارێزدا، تۆڕی گۆڵی بەرامبەری هەژاند، بەوەش زیاتر لە ٥٥ هەزار هاندەری بیتیس وێڕای دڵڕەقی میسی لەگەڵیان، چەپڵەیان بۆلێدا.

لیۆنیل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و گۆڵکاری یانەی بەرشەلۆنە، خاوەنی ٣٩ گۆڵە لە کۆی یارییەکانی خولە جیاوازەکانی ئەم وەرزە.