کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 31ى ئابى 2019 ، 23 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوى 31ى ئابى ساڵى 1996 دا تێپه‌ڕده‌بێت، کە تێیدا پارتی دیموکرات بۆ دەرکردنی هێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی، سوپای بەعسی هێنایە سەر شاری هەولێر. . له‌گه‌رمه‌ى شه‌ڕى ناوخۆیى نێوان یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كاتێك هێزه‌كانى یه‌كێتى پارتیان له‌سه‌رى ڕەش و ئه‌و ناوچانه‌ى كه پارتى تێدا باڵا ده‌ست بوو ته‌نگه‌تاو كرد، پارتی بۆ پاشەکشەی هێزەکانی یەکێتی پەنای بۆ سوپای بەعس برد. . 22ى ئابى ساڵى 1996 مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتی نامه‌یه‌كی بۆ سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى له‌سێداره دراوى ئه‌وكاتى عێراق نارد و تێیدا داوای هاوکاری سەربازیی لێکرد. . لهكۆبونهوهیهكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى حزبى به‌عسدا بڕیاردرا وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى بارزانى بدرێته‌وه و هێزى عێراقى بۆ پشتیوانى ڕەوانه بكرێت. . لە 30 ئابى هه‌مان ساڵدا، هێزێكى به‌رفراوانى به‌عس، به‌سه‌رپه‌رشتى قوسه‌ى كوڕى سه‌دام حوسێن، كه پێكهاتبوون له هێزه سه‌ربازییه جیاجیاكانى عێراق له‌نزیك شارى هه‌ولێر جێگیر كران. . بۆ ڕۆژى 31ى ئابى ساڵى 1996، به‌ڕێنمایى چه‌كدارانى پارتى، سوپای عێراق هێرشی كرده سه‌ر شارى هه‌ولێر و په‌رله‌مانى كوردستانیان داگیر كرد، چه‌كدارانى یه‌كێتیش له‌شاره‌كه و ده‌ورووبه‌رى دوورخرانه‌وه. . هێرشەکە له‌سنوورى هه‌ولێر چووه ده‌ره‌وه، سوپاى به‌عس و چه‌كدارانى پارتى پەلاماری سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌یاندا كه له‌ژێر ده‌ستى یه‌كێتیدا بوون، شاره‌كانى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین له چه‌كدارانى یه‌كێتى ڕامالران و به‌ره‌و سنوره‌كان هه‌ڵهاتن.