کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد شاى سعودییه، به‌فه‌رمانێكى شانشینى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵای وڵاته‌كه‌ى دوورخسته‌وه و وه‌زاره‌تێكى نوێشى دامهزراندوە. . میدیا ناوخۆییەکانی سعودییە بڵاویانکردەوە، سەلمان بن عەبدولعەزیز شای ئەو وڵاتە، سه‌رۆكى دیوانى شانشینى و جێگرى سه‌رۆكى دیوانى له‌كاره‌كانیان دوور خستوەتەوه. . بەپێی زانیارییەکان، ڕاوێژكارى نوێى دیوانى شانشینى و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى به‌پله‌ى وه‌زیر دیارىكردووه. . گۆڕانکارییەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی سعودییەیە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی گەندەڵی لەو وڵاتەدا، کە پێشتر ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لەسەر ئەو پرسە دەستگیرکران. . یه‌كێكى تر له‌بڕیاره‌كانى شاى سعودییه، ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ى خه‌لیل سه‌قه‌فى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى بۆ چاودێرى و پاراستنى ژینگه و ژمارەیەک به‌رپرسى دیکەی حكومى بووە. . بەپێی میدیاكانى سعودییه له‌میانى گۆڕانكارییه نوێیه‌كاندا، شا فه‌رمانێكى ده‌ركردووه بۆ دامه‌زراندنى وه‌زاره‌تێكى نوێ به‌ناوى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و سه‌رچاوه كانزاییه‌كان. .