کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕێكخراوێكى كاروبارى په‌نابه‌ران ڕایگه‌یاند، چه‌ند په‌نابه‌رێكى هه‌رێم و عێراق له توركیا کە كێشه‌ى یاسایى گه‌شتكردنیان هەبووە و گیریانخواردووه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر کراوە. ، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى ئاواره و په‌نابه‌ران، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئابى 2019، بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووە: "لە چەند رۆژی رابردوودا لەڕێگەی نوێنەرهكانمانەوە له توركیا، بەهانای چەند هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری هەولێر و شاره‌كانى خوارووى عێراق چوینە، لە كەمترین ماوەدا هه‌وڵده‌دەین كێشەكانی ڤیزا و بەڵگەنامە یاساییەكانیان بۆ چارەسەر بکەین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێم و عێراق". ، لوتکە ئاماژە بەوەشکردووە: "یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ى كه خه‌ڵكى شارى واسیتى خواروى عێراقه، پاش ئه‌وه‌ى هه‌وڵى خۆكوشتنى داوه و له پردێكه‌وه خۆى فڕیداوه‌ته خواره‌وه، خۆشبه‌ختانه له مردن ڕزگارى ده‌بێت و ته‌ندروستى باشتره". ، ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پاش ئه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌كه‌یان به ڕوداوه‌كه‌ى زانیووە چۆتە هانایه‌وه و هه‌موو هاوكارییه‌كى له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه یاسایهكهیدا پێشكه‌ش کردووە، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كه‌ى خۆى له عێراق. ، ،