کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ڕوسیا ئه‌ردۆگان فشار له‌سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌سوریا ده‌كات و ڕاشى گه‌یاندووه، ڕێگه‌ناده‌ن ڕێكکهوتنهكهیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌وباره‌وه دوابخرێت، ژنانى شاره‌وانیه‌كانى گه‌لیش له حه‌له‌ب داوا ده‌كه‌ن جیهان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ئه‌ردۆگان بۆكاروبارى سوریا بێته ده‌نگ و ڕێگرى لێبكه‌ن. , لهڕاگهیهنراوێكدا كه فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌دراوه، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌رۆككۆمارى توركیاڕایگەیاندووە، وڵاته‌كه‌ى به‌هیچ جۆرێك ڕێگه نادات ڕێكکه‌وتنى توركیا و ئه‌مریكا بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له باكورى سوریا دوابكه‌وێت. , ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ڕێكکهوتنهكهى توركیا و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له سوریا، جوڵه‌یه‌كى دروسته و ئه‌نقه‌ره‌ش ڕێگه به دواخستنى ڕێكکه‌وتنه‌كه نادات، ده‌یه‌وێت خێرا جێ به‌جێ بكرێت و یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌لیش له‌ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى فورات ده‌ربكرێت. , وێڕاى ئەو فشارانەى تروکیا بۆ پەلەکردن لە دروستکردنى ناوچەى ئارام، بەڵام ئەمریکا تا ئێستا وەڵامێکى بۆ ئەو هەنگاوە نییە و دیار نییە کەى داواکەى تورکیا جێبەجێ دەکرێت. , له كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا، ژماره‌یه‌ك له "ژنانى گه‌ل"، سه‌ر به شاره‌وانى شێخ مهقسودى شارى حه‌له‌بى سوریا، له به‌رده‌م شاره‌وانى شاره‌كه‌دا گردبوونه‌وه و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستوه‌ردانه‌كانى توركیایان له كاروباره‌كانى سوریا ئیدانە کرد، دروشمى گردبوونەوەکەشیان بریتی بوو لە "خاك و كه‌رامه‌تتان بپارێزن و داعش و داگیركه‌ران تێكبشكێنن". , به‌یاننامه‌كه كه له‌لایه‌ن فادیه شێخ عیسا ئه‌ندامى شاره‌وانى گه‌له‌وه خوێندرایه‌وه تێیدا ئاماژه بهوەکرا: "ده‌وڵه‌تى تورك ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى دابه‌ش بكات كه ده‌ستى ده‌یگاتێ و ئه‌جینداكانى خۆى له ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵكى تر بچه‌سپێنێت". , لەو بەیاننامەدا ئەوەش خراوەتەڕو: "ده‌وڵه‌تى تورك ده‌یان ساڵه ڕێکكه‌وتن و هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌كدا ده‌به‌ستێت كه دژى كورد بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ى سه‌پاندنى سیاسهتهكانییهوه ئاژاوه و پشێوى له‌ناوچه‌كه‌دا بنێته‌وه و وه‌ك چۆن له سوریادا ده‌یكات". , ,