گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

20٪ی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەدرێتەوە

2019.03.18 - 10:10
20٪ی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەدرێتەوە

ناس کورد-

وەزیری دارایی و سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر  ڕێککەوتوون لەسەر دانەوەی شایستەداراییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان بە ڕێژەی 20٪.

ئاژانسی هەواڵی ئێرنای سەر بە کۆماری ئیسلامی ئیران ڕایگەیاندووە: "لە کۆبوونەوەی نێوان مورتەزا عیبادی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر و ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، وتووێژکراوە لەسەر شایستەداراییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان و شێوازی دانەوەیان، چ ئەو قەرزانە قەرزی هاوڵاتیان بێت یان دامەزراوە و کۆمپانیاکان".

ئەوش ڕااگەیەنراوە: "وەزیری دارایی و سەرکونسوڵی ئێران ڕێککەوتون لەسەر دانەوەی شایستەداراییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان کە لەناو هەرێمدا خەریکی کاری بەڵێندەرایەتین، بە ڕێژەی 20٪".

ئاژانسی ئێرنا ئەوشی ڕاگەیەندووە: "لە ڕابردوودا بە ڕێژەی 15٪ شایستەداراییەکانی ئەو کۆمپانیا ئێرانیانەی لە هەولێر کاردەکەن دراوەتەوە".