کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراى كردووه، بهكۆتایهاتنى سه‌ده‌ى بیستویه‌ك ئاینده‌یه‌كى ترسناك به‌هۆى گلدانه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه ڕوو له‌گۆى زه‌وى ده‌كات و زۆربه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه سارده‌كانیش ده‌توێنه‌وه. . به‌گوێره‌ى ڕەشنوسى ڕاپۆرتى ده‌سته‌یه‌كى تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه لهكهشوههواى سه‌ر به رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه تایبه‌ته بهئایندهى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و ڕێژه‌یى وشكایى له‌سه‌ر زه‌وى و دزه‌ى كردووه‌ته میدیاكانه‌وه و له‌داهاتوودا ورده‌كاریه‌كه‌ى بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ده‌ریاكان به‌هۆى گلدانه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له‌نێوان ساڵانى 2050 بۆ 2100 سه‌دان ملیۆن خه‌ڵك ئاواره دەکات. . راپۆرتەکە روونیدەکاتەوە، هه‌روه‌ها له‌نێوان ئه‌و ساڵانه‌دا( 2050 - 2100) گه‌رده‌لول و لافاو له‌شاره گه‌وره‌كاندا زیاد ده‌كات. . بەگوێرەى راپۆرتەکە پێشبینى ئه‌وه كراوه به‌رێژه‌ى 30 بۆ 99 % به‌هاتنى ساڵى 2100 سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانەى كهبهردهوام به‌سته‌ڵه‌كن بتوێنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌رده‌وامى گلدانه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما كه ده‌بێته هۆى ده‌ربازبوونى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى گازى دووه‌مى ئۆكسید كاربوون و میسان له‌هه‌وادا. . راپۆرتەکە پێشبینى ئەوە دەکات بهكۆتایهاتنى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌م به‌هۆى چالاكیه‌كانى مرۆڤه‌وه، 300 بۆ 500 گیگاتوون له گازى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن بۆ زه‌ریاكان زیادببێت. . بەگوێرەى ڕاپۆرته‌كه ڕودانى لافا و گه‌رده‌لول له‌هیندستان و ڕوسیا كه ده‌یان قوربانی لێكهوتهوه و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما بۆ سه‌رووى 40 پله له‌وڵاتانى ئه‌وروپا و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى مردن لههۆڵهندا به‌و هۆیه‌وه، بۆ دیارده‌ى گلدانه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له‌گۆى زه‌وى و گۆڕانكارى له‌كه‌ش و هه‌وادا، ده‌گه‌ڕێته‌وه. . هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و ده‌سته‌یه، گۆڕانكارى له‌ئاو و هه‌وادا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ژینگه‌ى وشكانى له‌سه‌ر گۆى زه‌وى به‌شێوه‌یه‌كى دراماتیكى تێكبچێت. . ده‌سته‌كه ئه‌وەشى ئاشكرا كردووه ئه‌و گه‌رمایه‌ى كه لهوشكایى گۆى زه‌ویدا هه‌یه ناكاته ڕێژه‌ى 30% گه‌رماى سه‌رجه‌م گۆى زه‌وى، ئه‌وه‌ش به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى گۆى زه‌وى، بەرزدەبێتەوە. .