گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سێ کوژراو و سێ بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەنگال

قائیمقامی شەنگال: هۆکاری شەڕەکەی یەبەشە و سوپای عێراق نادیارە

2019.03.17 - 22:59
قائیمقامی شەنگال: هۆکاری شەڕەکەی یەبەشە و سوپای عێراق نادیارە

 

 

ناس کورد- عەمار عەزیز

شەڕ لە نێوان هێزێکی یەبەشە و سوپای عیراق ڕوویدا، قایمقامی شەنگالیش ڕایگەیاند سێ بریندار و سێ کوأراو گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەنگال کە نازانرێت سەر بە کام لایەنیانن.

 

فەهەد حامد قائیمقامی قەزای شەنگال تایبەت بە ناس كوردی راگەیاند: "ئەم شەو كاتژمێر 9 بە هۆكارێكی نادیار شەڕ لە نێوان هێزەكانی یەبەشە و سوپای عیراق لە ناوچەی تربگەی سەر سنووری نێوان سوریا ڕویدا، بەپێی زانیارییەكانی بەدەستم گەیشتووە 3 کوژراو و 3 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەنگال، تا ئێستا نەزانراوە ئەو قوربانیانە هی چ لایەنێكی شەڕەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد: " تا ئێستا هۆكاری دروستبوونی ئەم شەڕە دیار نییە، لێكۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەكە دەستپێكراوە، لەگەڵ هەردوولایەنی یەبەشە و هێزەكانی سوپای عیراق بۆ گەیشتن بە سەرەداوی هۆكاری ڕوداوەكە".

خاڵ عەلی فەرماندەی حەشدی شەعبی لە شەنگال بەناس كورد-ی ڕاگەیاند: "جۆرە ئالۆزییەك لە نێوان هەردوولایەنەكە ڕویداوە و، لەوانەیە هێزەكانی یەبەشە جوڵەیان كردبێت، دیار نییە جوڵەكەیان بەمەبەست بوە، یان نا، ئەوەی دیارە لایەنێك تەقەی كردوە و تا ئێستا دیار نییە كام لایەن دەستپێشخەری كردوە".

 

لە لایەکی تریشەوە غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “هێزێکی یەبەشە لە کاتی دابەزینیان بۆ ئاڵوگۆڕیان لەگەڵ هێزێکی دیکەی خۆیاندا، لە گوندی تربگە لە سنوری ڕۆژئاوای کوردستان و قەزای شەنگال، دەکەونە بۆسەیەکی لیوای 73ی سوپای عیراقەوە، شەڕ لە نێوانیان دروست دەبێت”.