کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەوى ڕابردوو لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا تەرەمپ و ئەردۆگان بارودۆخى سوریایان تاووتوێکرد، جەختیان لەسەر هەماهەنگى هەردوولا کردووەتە سەبارەت بە سوریا. , بە گوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى ئانادۆڵۆى تورکى، شەوى ڕابردوو لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆڤان، سەرۆکى تورکیا، گفتوگۆیان لەبارەى پەیوەندییەکانى هەردوولا و بارودۆخى سوریا کردووە. , سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیاوە بە ئاژانسە تورکییەکەى ڕاگەیاندووە، ئەردۆگان و ترەمپ ڕێککەوتون لەسەر پاراستنى هاوڵاتیانى ئەدلیب و هەماهەنگى کردن بۆ ئەوەى نەهێڵن هیچ قەیرانێکى مرۆیی لە سوریادا ڕوبدات. , ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە پاش ئەوە دێت، لە ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا تورکیا و ئەمریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له سوریا رێككه‌وتن، هه‌رچه‌نده ورده‌كاریی رێككه‌وتنه‌كه بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرانه‌كراوه، به‌ڵام پێشتر توركیا داوایكردبوو به قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر بچێته ناو خاكی سوریا و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌كان كه له توركیا نیشته‌جێن بنیات‌بنێت، به‌ڵام هه‌سه‌ده ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه و پێشنیازی كرد، توركیا به قوڵایی 5 تا 7 كیلۆمه‌تر له باكوری سوریا ناوچه‌ی ئارام دروستبكات و كورد و هێزه‌كانی ئه‌مریكاش چاودێری ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن. , ,