گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

شەڕ بەردەوامە

هێزێکی یەبەشە دەکەوێتە بۆسەی سوپای عیراقەوەو شەڕ لە نێوانیان دروست دەبێت

2019.03.17 - 22:19
هێزێکی یەبەشە دەکەوێتە بۆسەی سوپای عیراقەوەو شەڕ لە نێوانیان دروست دەبێت

ناس کورد- ئەحمەد مستەفا

هێزێکی یەبەشە لە کاتی ئاڵوگۆڕکردنیان لە گەڵ هێزێکی دیکەیاندا، لە سنوری قەزای شەنگال دەکەونە بۆسەیەکی سوپای عیراقەوەو شەڕو پێکدادان لە نێوانیان دروستدەبێت و تا ئێستا بەردەوامە.

 

غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "هێزێکی یەبەشە لە کاتی دابەزینیان بۆ ئاڵوگۆڕیان لەگەڵ هێزێکی دیکەی خۆیاندا، لە گوندی تربگە لە سنوری ڕۆژئاوای کوردستان و قەزای شەنگال، دەکەونە بۆسەیەکی لیوای 73ی سوپای عیراقەوە، شەڕ لە نێوانیان دروست دەبێت".

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی غەیاس سورچی "شەڕوپێکدادان لە نێوان یەبەشە و سوپای عیراق بەردەوامە، بە چەکی قورسیش شەڕ دەکەن، تا ئێستا ژمارەی قوربانییەکان نادیارە، بەڵام ئەوە دەزانم تەرمی سەربازێکی عیراقی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئەو سنورە".