کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد شەوی ڕابردوو لە سەردەشت، شەڕ لەنێوان هێزێکی سوپای پاسداران و چەند پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستان ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگەی گیانیان لەدەستداو و یەکێکیشیان بە برینداری دەستبەسەر کراوە. . ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: "پێکدادانەکە لە گوندی قەڵەڕەشە لە سەردەشت ڕوویداوە و دوو پێشمەرگە بەناوەکانی عەلی بایزیدپور و ئیبراهیم عەزیز نەژاد گیانیان لەدەستداوە". . هاوکات هەنگاو ئاماژەی بەوەشكردووە، یەکێکی دیکە لە پێشمەرگەکانی حدکا بە ناوی مێهران ئەحمەدیان، بە برینداری کەتووەتە هێزەکانی پاسداران. . لەلایەکی دیکەوە، فەیلەقی حەمزەی سوپای پاسداران لە ورمێ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی پێکدادانەکەوە بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو سێ پێشمەرگەیە بکوژی سەربازێکیان بوون کە پێشتر کوژراوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پێشمەرگەکانی حدک کەوتوونەتە بۆسەیەکی سوپای پاسدارانەوە. . سوپا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکردووە، ئەو سێ پێشمەرگەیە بکوژی خالید شوان بوون کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش کوژراوە. . خالید شوان، کادری پاراستنی زانیاری سوپای پاسداران، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 26ی ئابی 2019 واتە دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا لە شاری پیرانشار و لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.