گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار گەریلا شەهید بوون

هەپەگە کوشتنی ٢٣ سەربازی سوپای تورکیای لە سنوری سیدەکان ڕاگەیاند

2019.03.17 - 21:28
هەپەگە کوشتنی ٢٣ سەربازی سوپای تورکیای لە سنوری سیدەکان ڕاگەیاند

 

ناس کورد-

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆژنیوز هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) کوژرانی ٢٣ سەربازی سوپای تورکی لە سنوری سیدەکان ڕاگەیاندووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاندووە: "دوێنێ گەریلاکانیان لە ناوچەکانی لێلیکان و کەڤۆرتێ و عەلی درێژ، لە سنوری سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لە باشوری کوردستان، لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە".

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، "لەو چالاکییانەدا ٢٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران، یەک لەوانە فەرمانەیەکی سوپای تورکیایە".

 

ئەوەش ڕاگەیەنراوە لەهەمان چالاکیدا "پێنج گەریلا شەهید بوون" لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ناسنامەکانیان ئاشکرا دەکەن.

هەپەگە ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە، "لە سنوری ئاگری-ش لە باکوری کوردستان بە قەناس سەربازێکی دیکەی سوپای تورکیایان کوشتووە".

 

 

 

 

 

http://gerilatv.com//uploads/videos/calaki_calakiya_gire_kevorte_%20basure_kurdistane_16_adare_2019.mp4