کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و ئاوارەکانیان تاوتوێ کرد. . سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 27ی ئابی 2019، پەیوەندییەکی تەلەفونی لە نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مایک پینس جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراقيان تاوتوێكردووە و جه‌ختيان له به‌رده‌واميى هاوبه‌شيى ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێم و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێم و عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر كردوهتەوە. . نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم جەختی لەوەکردووەتەوە، "هه‌رێم ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و كارى ليژنه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراقى به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا." . لە بەرانبەردا مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، خۆشحاڵيى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكای بۆ باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشانداوە و جەختیكردوەتەوە كه ئه‌مه‌ريكا له هاوكارى و پشتگيريى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت. . هه‌روه‌ها وتوویەتی "هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات بۆ يارمه‌تيدانى ئاواره و پێكهاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان."