گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژە تیرۆری عیراق: ژمارەیەک سەرکردەی باڵای شانە نوستووەکانی داعش لەئەنبار کوژران

2019.08.27 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆری عیراق: ژمارەیەک سەرکردەی باڵای شانە نوستووەکانی داعش لەئەنبار کوژران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ده‌زگای دژە تیرۆری عیراق ڕایگەیاند، "والی سەرجەم ولایەتەکانی ڕۆژئاوای عیراق لە ناو چەکدارانی داعش و دوو سەرکردەی دیکەی ئەو چەکدارانە، لەبۆردومانێکی ئاسمانیی هاوپه‌یماناندا کوژراون". . ئەمڕۆ سێ‌شەممە 27ی ئابی 2019، ده‌زگای دژە تیرۆری عیراق بڵاویکردەوە، له‌ بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆردوومانی چەکدارانی داعشیان کردووە. . بۆردوومانەکە له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هه‌واڵگری بووه و بەهۆیەوە 10 چەکداری داعش کوژراون‌ کە سێ کەسیان بەرپرسی باڵا بوون بەڵام بەهۆی تێکچونی تەرمەکانیانەوە سەرەتا نەناسراونەتەوە. . ده‌زگای دژە تیرۆری عیراق، ناسنامەی ئەو چەکدارانی داعشی ئاشکرای کردوە و ئاماژەی بەوەداوە "له‌نێو كوژراوه‌كاندا، ئه‌حمه‌د حامد عیساوی هەیە کە بە ‌ئه‌بو موسلیم ناسراوە و والیی سه‌رجه‌م ولایه‌ته‌كانی ڕۆژئاوای عیراق بووه‌ له‌ ناو داعشدا". . دژە تیرۆری عیراق باسی لەوەشکردوە، "هەر لەو بۆردومانەدا دوو سه‌ركرده‌ی دیکەی داعش کوژران کە دوای پشکنینی دی ئێن ئەی تەرمەکان بۆیان دەرکەوتوە، هەریەکە لە ئه‌بو ئه‌نه‌س ئه‌میری كه‌رتی بیابانی ولایه‌تی ئه‌نبار و وه‌قاس بەرپرس لە ڕاگه‌یاندنی داعش بوون". . دژە تیرۆر وتوشیەتی "بەپێی زانیارییەکان دوو کەسی دیکەی کە لەنێو کوژاوەکاندان بەرپرسی باڵان بەڵام تا ئێستا لە پشکنینەکانیاندا ناسنامەکەنیان بۆیان ئاشکرا نەبووە".