کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- درەنگانێکی شەو لە عێراق بۆردومان دەکات، لە سوریا چاودێری و لە بەیروتیش ئامانج دیاری دەکات، ماوەیەکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئیسرائیل ئاسمانی ئەو سێ وڵاتەیان هەراسان کردووە. لە چەند هەفتەى ڕابردوودا، ئیسرائیل بە نهێنی و بە فڕۆکەى بێفرۆکەوان چەند بنکە و بارەگایەکی ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانی لەو وڵاتانە بۆردومان کردووە، دواتر بە ئاشکرا کردەکانى گرتەئەستۆ و بەرپرسیارێتی ڕاگەیاند. لەبارەى پرسیارێکی ڕۆژنامەنوسان لە تێوەگلانی ئیسرائیل لە بۆردومانی بنکە و کۆگاکانى چەکی حەشدی شەعبی لە عێراق، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، "ئێران لە هیچ شوێنێک پارێزراو نییە." .کەواتە نهێنی ئەو هێزە چییە کە ئیسرائیل هەیەتی؟
ئەو هێزە بریتییە لە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی قەبارە بچوک کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیش بە قورسی دەیدۆزێتەوە، وردییەکی سەیری هەیە لە پێکانی شوێنەکان و دیاریکردنیان. بەناوبانگترین جۆرەکانی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی بریتییە لە (MK) کە لوبنانییەکان پێی دەڵێن (دایکی تەواو) ماوەیەکە ئیسرائیل بە بەردەوامی ئەم جۆرە فڕۆکەیە بەکاردەهێنێت لەدژی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بە تایبەت گروپە چەکدارییەکانى ئێران لە سوریا. . ئەمەى خوارەوەى لیستی گرنگترین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئیسرائیلن:سێرچەر- Searcher
https://www.youtube.com/watch?v=xABahAVm6bA یەکێکە لە باشترین فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانى ئیسرائیل، هەناردەى چەندین وڵاتی دەکات و چەندین ئەرکی جیاوازی هەیە و دەتوانرێت پڕچەک بکرێت. نرخی هەر دانەیەکی دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار، درێژییەکەى هەشت مەترە و کێشەکەى دەگاتە یەک تەن و 150 کیلۆگرام، دەتوانێت بە خێرایی 207 کیلۆمەتر بفڕێت. .هاروپ - Harop