کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە دادگاى سلێمانى، یەكەم دادگایكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ بەڕێوە دەچێت و کەسوکارەکەش داوا دەکەن بکوژانى لەسێدارە بدرێن. . ئەمڕۆ (سێشەممە، 27ى ئابى 2019)، یەکەمین دادگایکردنى بکوژانى تاریقى بەقاڵ لە دادگاى سلێمانى بەڕێوەدەچێت، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونى دادگاییەکەدا کەسوکارى تاریقى بەقاڵ لەبەردەم دادگاى سلێمانى گردبوونەوە و داواى لەسێدارەدانى بکوژانیان کرد. . پێشتریش کەسوکارەکەى لە پەیامێكدا داوایان لە دەزگاكانی راگەیاندن و چالاكوانانی مافی مرۆڤ و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی کردبوو لە بەردەم دادگای سلێمانی ئامادەبن و بەپاڵپشتیەكانیان بۆ كەیسەكە رۆڵی گرنگی خۆیان ببینن بۆ بەسزاگەیاندنی ئەو كەسانەی كە لەپشت ئەو تاوانە قێزەونەوەن. . کەسوکارى تاریقى بەقاڵ لە گردبوونەوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کرد دۆسیەکە دەبەنە لاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بە کەمتر لە سزاى لەسێدارەدانى بکوژەکانى قایل نابن. . تاریقى بەقاڵ گەنجێکى سەروو 30 ساڵ بوو، لە 18ى 12ى 2018 لە ناو شارى سلێمانى رفێنرا و پاش چوار مانگ ئاسایشى سلێمانى تەرمەکەیان دۆزییەوە و چەند کەسێکیان بە تۆمەتى کوشتن و رفاندنى دەستگیرکرد. .