کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد لە گەڕەکێکی شارۆچکەی چەمچەماڵ، بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە پێنج کەس برینداربون و چوار کەسیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراون. . دوانیوەڕی ئەمڕۆ، شەممە 26ی ئابی 2019، لەگەڕەکی ئاشتی شارۆچکەی چەمچەماڵ لەنێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ درووست بووە و کە هەردوو بنەماڵەکە خەڵکی گوندی گوڵمکەوەی شەهیدانی سەر بە چەمچەماڵن و ناسیاوی یەکن. . ئەیوب حەمەغەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "لەشەڕەکەدا چەک بەکارهاتووە و بەهۆی تەقەکردنی ئەو دوو بنەماڵەیەشەوە دوو ژن و سێ پیاو برینداربون، سەرجەمیان گەێندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی چەمچەماڵ". . ئەیوب حەمەغەریب ئاماژەی بەوەدا "بەهۆی سەختی برینەکانیەوە، سێ کەسیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون و برینی کەسێکیشیان زۆر سەختە". . دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان، ڕوداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كۆنتڕۆڵكراوە وچوار كەسیش دەستگیركراون. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد "پێشتر ئەو دووبنەماڵەیە لەسەر کیشەی زەوی و زاریان هەبووە و ئەمڕۆش دووبارە لەسەر هەمان هۆکار شەڕ لەنێوانیاندا روویداوە".