کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان قەتەڕ و عیراق بە ڕێژەی 120٪ زیادی کردووە، ئەوەش بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی قەتەر.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قەتەر عەلی بن ئەحمەد کواری ئاشکرایکرد: "ڕێژەی بازرگانی لەگەڵ عێراق لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بە ڕێژەی 120٪ بەرز بۆتەوە".
ئەو لێدوانەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قەتەر پاش کۆبوونەوەی بوو لەگەڵ بازرگانان و بەرپرسانی عیراق، لە سەردانیدا بۆ بەغدادی پایتەختی عیراق.