کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز چالاکوانێکی دیاری سنوری گەرمیان، پێشنیاز دەکات ئیدارەی گەرمیان ڕۆژی مردنی بڕیاری شەهید ئاسۆ بکاتە ڕۆژی ماتەمین گەرمیانییەکان و یادهوهری دڵسۆزی بۆ باوك، دەشڵێت، بۆیە داواکە لە حکومەت و پەرلەمان ناکات، چونکە دەزانێت بەهۆی بیری تەسکی حیزبایەتی ڕەتدەکرێتەوە. , ئیبراهیم زەریف، چالاکوانی دیاری سنوری ئیدارەی گەرمیان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سبەینێ بەشێوەیەکی فەرمی، نوسراوێک دەدەمە ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەوەی بەرواری 25ی ئابی هەموو ساڵێک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، بکرێتە رۆژی ماتهمینی گهرمیانییهكان و یادهوهری دڵسۆزی بۆ باوك". , ئەو چالاکوانەى گەرمیان وتیشی: "ئەو کۆستە هێندە گەورەیە بڕواناکەم هاوشێوەی لە دنیادا هەبێت، بۆیە پێویستە، هیچ نهبێت گهرمیانییهكان و ئیدارهكهی لای خۆیانهوه، مهرگی كهم وێنهی بریاری پهپوله له خهم و حهسرهتی شههید بوونی باوكی بكهن بە ڕۆژێکی پیرۆز و تایبەت". , سەبارەت بەوەی بۆچی داواکەی لە حکومەت و پەرلەمان ناکات بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێم بە ڕۆژێکی تایبەت بناسێندرێت؟، ئیبراهیم زەریف ئاماژەی بەوەكرد، پهرلهمان و حكومهت به دهست "بیری بۆگهن و تهسكی حیزبایهتیی"هوه گیریان خواردووه و رێگا نادرێت له سهر ئاستی كوردستان ئەو داوایه قبوڵ بكرێت، چونکە ئەوە بە پرسێکی حیزبی و ناوچەیی ناودەبرێت، نەوەک پرسێکی نیشتیمانی. , ئیبراهیم زەریف جەختیشیکردەوە: " لەم قسەیەم مەسئولم و هەر لەئێستاوە دیارە ئەمە وەک کۆستێکی نیشتیمانی سەیر ناکرێت، چونکە هەر چالاکوان و کادر و کەسەکانی سنوری دەسەڵاتی پارتی تەنانەت پۆستێکیش لە فەیسبوک لەسەر ئەو پرسە ناکەن، دڵنیام ئەگەر لە سنوری دەسەڵاتی پارتیشدا بوایە، لە سنوری یەکێتیدا بە کەم بایەخ سەیر دەکرا و گرنگی پێنەدەدرا". , هاوکات باسی لەوەشکرد، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی پێشنیازەکەی بکرێت بە بڕیار، "چونکە ئەوەیان لە دەستی ئیدارەدایە و سبەینێ ئیدارە دەتوانێت دەوام ڕابگرێت و ئاڵا دابگرێت و ماتەمینی ڕابگرێت". , پاش ئەوەى ئاسۆی جەلال مەسۆیی، ئەفسەری ئاسایش، لە هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان لەکوڵەجۆ شەهید کرا، لە بەروارى 23ی ئابی 2019، منداڵەکەی باری تەندروستی تێکچوو ماوەى چەند ڕۆژێکیش لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرا و لەژێر چاودێرى وردا بوو، بەڵام ئەمڕۆ دڵە بچوکەکەی لە لێدان کەوتوو گیانی لەدەستدا. , قسەکانی ئەو چالاکوانەی ئیدارەی گەرمیانیش لەکاتێکدایە، زیاتر لە شەش کاتژمێر بەسەر گیان لەدەستدانی بریاری شەهید ئاسۆدا تێپەڕیوە، بەڵام جگە لە چەند بەیاننامەیەکی سەرکردەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، نە سەرۆکایەتی هەرێم و نە سەرۆکایەتی حکومەت و نە سەرۆکایەتی پەرلەمان، هیچ وتەیەکیان لەبارەی ئەو ڕووداوەوە بڵاونەکردووەتەوە. , ,