گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 5ی نیسانی ئەمساڵەوە ڤیزای نێوان عیراق و ئێران دەبێتە خۆڕایی

2019.03.17 - 17:55
لە 5ی نیسانی ئەمساڵەوە ڤیزای نێوان عیراق و ئێران دەبێتە خۆڕایی

 

 

ناس کورد-

ئێران ڕۆژی لابردنی ڤیزای وڵاتەکەی بۆ گەشتکردن بۆ عیراق ڕاگەیاند، کە لە ڕۆژی 5ی نیسانی ئەمساڵەوە بریاری نەمانی باجی ڤیزا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەرپرسی ڕێکخراوی حەج و سەردانە ئاینییەکانی ئێران بۆ عیراق عەلی ڕەزا لە بارەی لابردنی ڤیزەی ئێران و عیراق بۆ ڕۆژنامەی فارسی ئێرانی وتی: "لە ڕۆژی ٥ی نیسانی داهاتودا، باجی سەر ڤیزەی چونەناوعێراق لادەبرێت، ڤیزەی گەشتکردن لە نێوان ئێران وعێراقدا لانابرێت بەڵام باجی سەر ڤیزاکان لادەبرێت و دەبێت بە خۆڕایی".

پێشتر باجی ڤیزای هاتنەناوەوەی عیراق نرخەکەی 40 دۆلار بوو، بەڵام لە مانگی ڕابردوودا بەرزبۆتەوە بۆ 50 دۆلار.

 

سەردانەکەی ڕوحانی سەرۆکی ئێران بۆ عیراق، ڕێککەوتنی لە چەند بواریکدا بە دوای خۆیدا هێنا، یەکێک لەو ڕێککەوتنانە لابردنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵات بوو، بەڵام بەشێک لە ئابوریناسانی عیراق ڕەخنەیان لەو هەنگاوەگرت، بەوەی بەهۆی سەردانیکەرانی ئێرانی بۆ زیارەتگاکان سودی ئابوری بۆ عیراق هەبووە.