کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - هەڤال فەتاح
حكومەتی هەرێمی كوردستان 6 ملیار دیناری بۆ پێدانی پارەی 42 هەزار فەرمانبەری گرێبەستی كۆمسیونی باڵای سەربەخۆی
هەلبژاردنو راپرسی هەرێمی كوردستان تەرخان كردووە وچەكی بانقی بۆ ئەو كراوە كە وردبینی بۆ ناوی فەرمانبەرانی ئەنجام دراوە.
شێروان زرار وتەبێژی كۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنو راپرسی هەرێمی كوردستان بە ناس كوردی ڕاگەیاند حكومەتی هەرێمی كوردستان بری 6 ملیار دیناری تەرخان كردوە بۆ پێدانی شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی گرێبستی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنو راپرسی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 42 هەزار فەرمانبەرە.
وتیشی:"وردبینی بۆ ناوی فەرمانبەرانی پارێزگاكانی هەولێرو دهۆكو هەڵەبجە تەواو بووەو تەنیا وردبینی پارێزگای سلێمانی ماوەو چاوەڕێ دەكرێت لەم هەفتەیەدا ئەویش كۆتایی بێت".
هەروەها وتی: "چەكی بانقی بۆ ئەو پارێزگایانە كراوە كە وردبینیان بۆ كراوە بۆ ئەوەی پارەكەیان بۆ خەرج بكریت، هەندیك كێشەی نەختینە بانقەكاندا هەیە بۆیە پرۆسەكە دواكەوتووە".
شێروان زرار روونی كردەوە "هەریەكە لە فەرمانبەرانی ئاسایی سەر سندوق بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرنو بەڕێوەبەری بنكەو ویستگەكان 200 هەزار دینار وەردگرن".
رۆژی 30ی ئەیلولی 2018 پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسیەكان كەتیدا پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسی بەدەست هێناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 21 كورسیو بزووتنەوەی گۆڕانیش بە 12 كورسی بە پلەی سێیەم هات، هەر لە سەرەتای پرۆسەكەشەوە لایەنەكان كەوتنە تومەتباركردنی یەكتر بە ئەنجامدانی ساختەكار.
زیاتر لە 5 مانگ بەسەر هەڵبژاردنیشدا تێپەریووەو تائیستا لایەنە ركابەرەكان گرێكوێرەی پێكهینانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمیان نەكردووەتەوە.