ناس كورد-
له ماوه‌ى دوو مانگى ڕابردوودا شه‌ڕڤانان توانیویانه 34هه‌زار هاوڵاتى سڤیل له‌ده‌ست چه‌كدارانى داعش ڕزگاربكه‌ن، 82 شه‌ڕڤانیش بههوێ ئۆپراسیۆنهكانەوە شه‌هید بوون، به‌وته‌ى وته‌بێژى هێزه‌كانى سوریای دیموكرات.
كینۆ گابرێل، وته‌بێژى هێزه‌كانى سوریای دیموكرات، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له باغوز ڕایگه‌یاند: "له 9ى كانوونى دووه‌مەوە له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ئوپراسیۆنى كۆنتڕوڵكردنى باغوز، هێزه‌كانمان توانیویانه، زۆرینه‌ى ناوچه‌كانى باغۆز كۆنتڕوڵبكهنهوه، ئێستا داعش له ڕوبه‌رێكى چه‌ند سه‌د مهترىدا گه‌مارۆدراوه و چاره‌نووسیان خۆڕادهستكردنه یان به كوشتن كۆتاییان پێدێت".
لە بارەی ئامارەکانی ئۆپراسیۆنەکانیان وتەبێژەکەی هەسەدە وتی: "له سه‌ره‌تایى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه 34هه‌زار هاوڵاتى سڤیل ڕزگارکراون، 29 هه‌زار و 600 كه‌سیش خۆیان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى سوریایى دیموكرات كردووه و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 5 هه‌زاریان چه‌كدارى داعش بوون، هاوكات هه‌زار و 306 تیرۆرست كوژراون و 520 چه‌كداریشیان به دیل گیراون، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ڕۆڵێكى گرنگیان هه‌بووه له ئۆپراسیۆنه ئاسمانییه‌كان و بۆردومانى موڵگهكانیان".
"بۆمبه چێنراوه‌كان بوونه‌ته هۆى خاوبوونه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى باغۆز، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تا ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه 82 شه‌ڕڤانمان شه‌هیدبووه و 61 شه‌ڕڤانیش برینداربوون" بە وتەی كینۆ گابرێل.
وته‌بێژى هێزه‌كانى سوریایى دیموكرات ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، داعش تواناى ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى نه‌ماوه، دوو ڕێگه‌یان له‌به‌رده‌سته و چه‌ند جارێك مۆله‌تمان پێداون خۆیان ڕاده‌ستبكه‌ن و خۆیان ڕاده‌ست نەكه‌ن، یاخود ده‌كوژرێن.