کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد پۆلیسى گه‌رمیان دۆزینه‌وه‌ى منداڵێكى ساوای له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێکدا لە كه‌لار ڕاگه‌یاند. . لهڕاگهیهنراوێكدا، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان ئاشكراى كردووه، منداڵەکە به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ئابى 2019، له‌كاتى نوێژى به‌یانیدا و له‌به‌رده‌م ده‌رگاى سەرەکی مزگه‌وتى بوخارى له‌ناو قه‌زاى كه‌لاردا دۆزراوه‌ته‌وه. . نوێژخوێنانی مزگەوتەکە پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە و دواتر بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەلار گوازراوەتەوە، . پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، رەگەزی منداڵەکە نێرە و تەمەنی تەنها یەک ڕۆژە، باری تەندروستیشی جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە. . پۆلیسی گەرمیان دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی دایک و باوکی منداڵەکە. . تا ئێستا ئامارێکی ورد لە سەر فڕێدانی منداڵی ساوا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم لەبەردەستدا نیە، بەڵام لەمساڵدا چەند جارێک منداڵی فڕێدراوی تازە لەدایکبوو لە شارەکانی، هەولێر، کەرکووک سۆران دۆزراونەتەوە. .