کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانى کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان، پڕۆژە یاسایەکى بۆ چاکسازی لە خانەنشینی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ ئامادە کردوە و ئاڕاستەى سەرۆکایەتی پەرلەمانى کوردستانى کردووە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بکرێت. . عەباس فەتاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یەکێتی به ناس کوردی ڕاگه‌یاند :"فراكسیۆنه‌كه‌مان لەپێناو به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی ناوخۆ پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین پڕۆژه‌كه بخه‌ینه كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه". . وتیشى، بەگوێرەى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئاماده‌یان كردوه، خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ زیاد دەکات و موچەی خانەنشینی په‌یوه‌ست دەکات به ڕێژەی خزمه‌تی ساڵانە و مووچه‌ی كارمه‌نده‌كه‌وه. . بەوتەى پەرلەمانتارەکەى یەکێتى، پێشتر کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆ بە نزیکەی 250 هەزار دینار خانەنشین دەبوو، بەڵام ئێستا له‌خراپترین حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر كارمه‌ندێك 15 ساڵ خزمه‌تی هەبێت و ته‌مه‌نی له‌سه‌رو 40 ساڵه‌وه بێت، ئەوا موچەی خانەنشینیەکەی لە 500 هه‌زار دینار کەمتر نابێت بەڵکو زیاتر دەبێت و ئه‌گه‌ر پڕۆژەکەی ئەوان به‌راورد بکەن به‌یاسای خانه‌نشینی ئێستای هێزه‌كانی ناوخۆ، پڕۆژەکانى ئەمان زۆر باشتره. . عەباس فەتاح جەختى کردەوە، مه‌به‌ست له‌م پڕۆژه‌یه ئه‌وه‌نیه كه هانی گه‌نجه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بده‌ین كه زوو خۆیان خانه‌نشین بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناخۆ ئه‌گه‌ر خواستی خۆیان بێت خانه‌نشین ببن، بەشێوەیەکیش موچەی خانه‌نشینیان پێ بدرێت كه له‌گه‌ڵ بژێوی ژیانیان و خزمه‌تی ڕابردوویان بگونجێت و هەروەها ڕیژەی کارمەندانی ناپێویستی وەزارەتی ناوخۆ کەم بێتەوە و لەمەودوا بەپێی پێویست کارمەند دابمەزرێنرێت. . بەگوێرەى ئەم پڕۆژەیە هەر کارمەندێک 20 ساڵ خزمەتی هەبێت بە لەسەدا 60٪ی موچە و دەرماڵەکەی خانەنشین دەکرێت و هەروەها هەر کارمەندێکیش 30 ساڵ خزمەتی هەبێت بە لەسەدا 80٪ی موچە و دەرماڵەکەی خانەنشین دەکرێت. . دەربارەی ئەوەی کە ئایا حکومەت توانای جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە و خەرجکردنى ئەو پارەیەی هەیە عەباس فەتاح وتی "ئێمە لێکۆڵینەوەمان کردوە لە پڕۆژەکەی خۆمان و پێمان وایە حکومەتی هەرێم دەتوانێت جێبەجێی بکات و پارەی بۆ دابین بکات". .