کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – لەکاتێکدا کوڕێک لە هەوڵى ئەوەدا بوو کچێک لەئاوى زێى بچووک رزگار بکات، دەکەوێتە قوڵایى ئاوەکە و نە دەتوانێت کچەکە رزگار بکات نە خۆى، هەردووکیان دەخنکێن. . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند"کاتژمێر 3:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی) دوو تەرم بەناوەکانی (ڕ . ٲ. هـ) ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1999 پیشەی خوێندکار دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان، و (ع.ٲ.ح) لەدایکبووی ساڵی 1999 پیشەی کچی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە خێزانی کچەکە بەمەبەستی گەشتوگوزار چونەتە زێی بچوک، پاش ئەوەی کچەکە دەچێتە ناو قوڵایی ئاوەکە بەمەبەستی مەلەکردن خۆی بۆ ڕزگار نەکراوە و پاشان خنکاوە، دواتر کوڕەکە کە بەمەبەستی ڕاوە ماسی چۆتە هەمان شوێن وەکو ئەرکێکی مرۆڤایەتی چۆتە ناو ئاوەکە بەمەبەستی ڕزگارکردنی کچەکە، بەڵام ئەویش خنکاوە. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە،دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی ڕاپەڕین و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە. . ئاماژە بەوەش کراوە، کچەکە دەستگیراندارە و پاش توێکاری بۆ تەرمەکانیان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە. . هاوکات هەر ئەمڕۆش گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ کە لەبەندای سماقوڵی خنکا کە مەبەستی گەشتکردن چوبووە ئەو ناوچەیە. .