کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەى نووسراوێكى فه‌رمى كه ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى كردووه، هودا سه‌جاد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق داوا ده‌كات، ژماره و داهاتى ساڵانه‌ى خاڵه گومرگییهكانى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكرا بكرێت. . به‌گوێره‌ى نوسراوه فهرمیهكهى ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه به‌روارى (21ى ئابى 2019)ى لەسەرە و وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە و ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كراوه، تیایدا داوا ده‌كات ژماره‌ى خاڵه گومرگی و خاڵه سنورییه، زه‌مینى و ئاسمانییه فه‌رمیى و نافه‌رمییه‌كان كه ده‌كه‌ونه هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئاشكرا بكرێن. . له‌داواكارى دووه‌مى په‌رله‌مانتاره‌كه‌دا هاتووه "داهاتى ساڵانه‌ى خاڵه سنورییه زهمینیهكانى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكرا بكرێت". . له داواكارى سێیه‌میشیدا كه په‌یوه‌ندى بهپشكێنهرى گشتى خاڵه سنورییه‌كانه‌وه هه‌یه، هودا سه‌جاد داواى كردووه:"به‌ڵگه‌ى یاسایى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى نوسینگه‌ى پشكێنه‌رى گشتى له‌ده‌سته‌ى خاڵه سنورییه‌كان ڕوونبكرێته‌وه له‌كاتێكدا یاساى تایبه‌تمه‌ند هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و نوسینگه‌یه تێدا نیه". . پێشتریش لهچاوپێكهوتنێكى تەلەفزیۆنیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، چاو له‌كۆمه‌ڵێك پێشێلكارى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌پۆشێت كه په‌یوه‌ندییان به‌داهاته سنورییه‌كانى هه‌رێم و فڕۆشتنى نه‌وت و پرسى بودجه و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه و داواشى كردبوو چیتر سه‌رۆك وه‌زیران له‌و پرسه‌دا ڕیایى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم نه‌كات.