کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد - گەنجێکی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی شاری هەولێر، لە بەنداوی سماقوڵی خنکا و دوای دوو کاتژمێر لە گەڕان تەرمەکەی دۆزرایەوە. . گۆران سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی، 23ی ئابی 2019)، گەنجێکی تهمهن 17 ساڵ بەناوی (یوسف خەتاب) کە خەڵکی شاری هەولێرە و بەمەبەستی گەشتکردن و سەیران سەردانی بەنداوی سماقوڵی کردبوو، لە کاتی مەلەکردندا لە ئاوی بەنداوی سماقوڵی خنکا". . وتیشى، خنکانی ئەو گەنجە بەهۆی مەلەکردنەوە بووە لە ئاوەکەدا و ئەوان پێشتر رێنماییان بە هاووڵاتیان دابوو کە مەلە نەکەن و لە سنوری بەنداوەکەشدا تابلۆیان هەڵواسیوە کە مەلەکردن قەدەغەیە. . دوای دوو كاتژمێر لەلایەن تیمی مەلەوانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیەوە، تەرمی یوسف خەتاب لە بە نداوەکە دۆزرایەوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کرا. . خنکانی ئەو گەنجە لەکاتێکدایە کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆ کۆمەڵێک مەرجی بۆ پڕۆژە و کەپر و شوێنە گەشتیارییەکان دەرکردبوو کە یەکێک لەو مەرجانەش قەدەغەکردنی مەلە بوو لە ئاوی بەنداو و ڕوبار و شوێنە گەشتیارییەکان و لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا ئەمە دووەم حاڵەتی خنکانی هاوڵاتییانە لە سنوری قەزای کۆیە، تۆمار بکرێت.