کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا ڕایگه‌یاند، ئه‌ردۆگان نیگه‌رانییه‌كانى له پێشڕەوییهكانى سوپاى سوریا له‌ناوچه‌ى ئیدلب گه‌یاندووه‌ته سه‌رۆكى ڕوسیا و ئه‌و هەنگاوەی بهتێكدانى چاره‌سه‌رى ئاشتى ناو بردووه. . به‌پێى ڕاگهیهنراوێكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23 ى ئابى 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندى به سه‌رۆكى ڕوسیاوه كردووه و پێی ڕاگەیاندووە: "پێشڕەوییهكانى سوپاى سوریا له‌باكور ڕۆژئاواى سوریا بۆ سه‌ر شارى ئیدلیب ده‌بێته هۆى خوڵقاندنى قه‌یرانێكى مرۆیى له‌ناوچه‌كه و له‌هه‌مان كاتێشدا ههڕەشهیه بۆ سه‌ر ئاسایشى توركیا". . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئه‌و هێرشانه‌ى كه ده‌كرێنه سه‌ر ناوچه‌ى ئیدلیب شكاندنى ئاگربه‌سته، زیانگه‌یاندنه به‌و هه‌وڵانه‌ى كه بۆ ئاشتى و دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانه‌كانى سوریا ده‌درێن." . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندووە لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگات و ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ڕووبەروبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنامەی سوشێ کە تایبەتە بە ناوچەی ئیدلب. .. ئه‌وه له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ى ڕابردوو ، سوپاى سوریا هێرشى كرده سه‌ر چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كى سه‌ر به پارێزگاى ئیدلب و له‌ژێر ده‌ستى گروپه چەکدارەکانی به‌ره‌ى نوسره دەریهێنان، کە چه‌ند بازگه‌یه‌كى سوپاى توركیاش له‌و ناوچانه‌دا بوونیان هەیە.