کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بەریتانیا و عێراق ڕێککەوتنێکی سەربازییان واژوو بە ئامانجی ئەوەی هاوکاربن لە بەرەنگاربوونەوەی هەرمەترسیەک بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی هەردوو وڵات. . بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، ڕیککەوتنەکە ڕۆژی پێنجشەممە 22ی ئاب لە بینای وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە لەندەن واژوو کراوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری عێراقدا هاتووە، ڕێککەوتنەکە لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی نەجاح ئەلشەمەری وەزیری بەرگری بۆ بەریتانیا ئەنجامدراوە، ئامانج لێی بەرەوپیش بردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی هەردوو وڵات لە بواری سەربازیی و هەواڵگرییدا بووە. . هاوکات وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بێن والاس وەزیری بەرگری بەریتانیا بە نەجاح ئەلشەمەری ڕاگەیاندووە، "تا ئێستا داعش و قاعیدە ھەڕەشەن، ئێمە هاوکاری عێراق دەکەین، لە کۆتایی هێنان بە ئایدوڵۆژیای خراپ، بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی عێراق زیاتر ئارام بن". .