کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێمى کوردستان وەڵامى عەلى حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان دەداتەوە و دەڵێت "ئاشکراکردنى گەندەڵی لە ماڵەوە بە حاسیبەیەک ناکرێت". . ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 22ى ئابى 2019) لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:" دوای ئەوەى ئاشکرامانکرد ژماره‌یه‌ک کۆمپانیا به‌ناوی ترانزێت بۆ سوریا کاڵا داخڵی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و گومرگ ناده‌ن و به‌مه‌ش چه‌ندین ملیۆن دۆلار زیانیان له داهاتی ناوخۆ دابوو، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایمان ئاگادارکرده‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ ڕا‌سپێردرا به‌ده‌رکردنی چه‌ند ڕێنماییه‌ک. جێبه‌جێکردنی ئه‌م ڕێنمایانه ڕێگا له‌گه‌نده‌ڵیه‌کی گه‌وره ده‌گرێت و چه‌ندین ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی". . سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، لە ڕوونکردنەوەکەیدا باسی لەوەشکرد بوو، پێشتر سه‌دان کۆمپانیا به‌ناوی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ ده‌کرا، سه‌دان کۆمپانیاش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له گومرگ ده‌به‌خشران، ئه‌مه جگه له‌زیانگه‌یاندن به داهات، زیانی له به‌رهه‌می ناوخۆیش دابوو، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زیری دارایی بڕیاری پێویستیاندا بۆ ئه‌م دۆسیه. . لە بەرامبەردا ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم سەرجەم وتەکانى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ڕەتکردەوە و بە ناس کوردی وت: "بەهیچ شێوەیەک شتى لەو شێوەیە نییە، کە کۆمپانیا کاڵا هاوردە بکات و گومرگ نەدات، ئەو بڕیارەشی کە لە وەزارەتی دارایی دراوە لەبارەی ترانزێت بۆ سوریا دراوە، پێشتر هەبووە و ئێستا وەزیری دارایی فەرمانی بۆ دەرکردووە، نەوەک گەندەڵی هەبێت و بۆ چارەسەرکردنی گەندەڵی بڕیارەکە درابێت". . بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، لەبارەى روونکردنەوەکەى ئەمڕۆى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، وتى "کاک عەلی پەرلەمانتارە بۆ ناچێت لە خاڵە گومرگییەکان، یاخود وەزارەتی دارایی بەدواداچوون بکات و بزانێت چییە بابەتەکە، نەوەک بە حاسیبەیەکەوە لە ماڵەوە دا‌نیشێت، لە خۆوە شت دروست بکات، کە خۆشی نازانێت چی ئەکات، چونکە ئاوا گەندەڵی ئاشکرا ناکرێت". .