کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ،پڕۆژه یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ى موچه پاشهكهوتكراوهكانى فه‌رمانبه‌رانى گه‌یاندووه‌ته حكومه‌ت، فراكسیۆنى پارتیش ده‌ڵێت "ئەگه‌ر لهتوانایى حكومه‌تدا بێت ئه‌وان پشتیوانى پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ن" . كاروان عوسمان، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بە ناس كوردى راگەیاند " له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆژه یاساى گه‌ڕانه‌وه‌ى موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ڕەههندێكى دارایى هه‌یه و به‌پێى پهپڕەوى ناوخۆی په‌رله‌مانیش هه‌ر پڕۆژه یاسایه‌ك كه ڕەههندى دارایى هه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت سه‌ره‌تا ڕەوانهى حكومه‌ت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕەزامهندى له‌سه‌ر بدات ئینجا خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت". . وتیشى "پڕۆژه یاساكه‌مان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه پاشهكهوتكراوهكانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت كراوه و حكومه‌تیش ڕەوانهى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدارى ده‌كات و له‌قۆناغى تاوتوێ كردندایه". . پەرلەمانتارەکەى یەکێتى بە پێویستیزانى بەهۆى ئەوەى مووچەى فەرمانبەران به بڕیار و ڕێنمایى بڕدراوه یاخود پاشه‌كه‌وتكراوه و به‌یاسا نه‌كراوه، په‌رله‌مانى كوردستان یاسایه‌كى له‌باره‌وه ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرسه به‌یاسایى بكرێت دواتریش یاسایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌سه‌ند بكرێت. . لە ساڵى 2016دا و بەهۆى شەڕى داعش و ئەو قەیرانە داراییەى کە ڕووى لە هەرێمى کوردستان کرد، حکومەتى هەرێم بریاریدا بەشێک لە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان پاشەکەوت بکات و کار بە سیستمى پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەران کرد هەتا رۆژى 8ى ئادارى 2019 لە کۆبوونەوەیەکى ئەنجوومەنى وەزیراندا بڕیاردرا پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەران لاببرێت. . بەوتەى کاروان عوسمان، بڕیارى تاكلایه‌نه‌ى حكومه‌ت بۆ پاشه‌كه‌وتكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دیوى یاسایى نیه و گه‌ر بێتوو ئێستا فه‌رمانبه‌رێك بچێته دادگا و بیه‌ویت سكاڵا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه پاشهكهوتكراوهكهى تۆمار بكات هیچ یاسایه‌ك له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستتدا نیه و پڕۆژهكەى ئەوان ئه‌و خاڵه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات. . هاوکات پەرلەمانتارێکى تر‌ى فراکسیۆنەکە بەشێک لە ناوەڕۆک و میکانیزمى پڕۆژەى فراکسیۆنەکەى بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پڕۆژه‌كه هه‌موو لایه‌نه‌كانى له‌به‌رچاو گرتووه و حسابى بۆ بارودۆخى حكومه‌تیش كردووه و ته‌نها یه‌ك ڕێگه‌شى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه دیارى نه‌كردووه. . زیاد جه‌بار ئه‌ندامى فراكسیۆنى یەکێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان بە ناس كوردى وت "ناوه‌ڕۆكى پڕۆژەى فراکسیۆنەکەمان ئه‌وه‌یه حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه به‌فه‌رمانبه‌ران كه‌سود له‌پاره‌كه ببێنت گه‌ر بهكاشیش نه‌بێت". . وتیشى ، بەگوێرەى پڕۆژه یاساكه‌یان سه‌رجه‌م كێشه‌كانى نیشته‌جێ بوون به گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى سندوقى نیشته‌جێبوونیشه‌وه چاره‌سه‌ركراوه و گه‌ر بێت‌و پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند بكرێت زۆر گرفتى چینه‌كانى تریش چاره‌سه‌ر ده‌بن. . زیاد جەبار جەختى کردەوە، خاڵێكى تر‌ى پڕۆژەكه ئه‌وه‌یه موچه‌خۆرانیش قه‌رزارى حكومه‌تن به‌ڵام هیچ قه‌رزێك ناگاته ئاستى ئه‌و قه‌رزه‌ى كه حكومه‌ت قه‌رزاره، له‌و حاڵه‌تانه‌شدا ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو گیراوه قه‌رزى سندوقى نیشته‌جێ بوون و پاره‌ى ئاو و كاره‌با و چه‌ند خزمه‌تگوزاریه‌كى تریش بتوانرێت به‌و پاشەكهوته بدرێته‌وه. . فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان کە گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانین و ئاسته‌مه زۆر پڕۆژه به‌بێ پشتیوانى ئه‌وان تێبپه‌ڕێنرێت، ئاماژە بەوە دەکەن، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له‌خزمه‌تى هاوڵاتیانى كوردستاندا بێت و له‌لایه‌ن هه‌ر فراكسیۆنێكیشهوه پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكرێت ئه‌وان پشتیوانى لێ ده‌كه‌ن. . حەسیبە سەعید ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند"بۆ ئه‌وه‌ى خۆڵ نه‌كه‌ینه چاوى خه‌ڵكه‌وه ده‌بێت پڕۆژه‌كان كه له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌تواناى حكومه‌تدا بێ و گه‌ر بێتوو پڕۆژه یاسایه‌كى یه‌كێتیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بڕەكهى دیارى كرابێت به‌جۆرێك حكومه‌ت بتوانێت بیداته‌وه بهموچەخۆران، ئێمە پشتیوانى لێ ده‌كەین". . به‌وته‌ى حه‌سیبه سه‌عید ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌ڵه‌كه بووه ئاسته‌نگێكى له‌سه‌ر دانه‌وه‌ى موچه پاشكه‌وتكراوه‌كان دروست كردووه و بۆ دانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت پێ بكرێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانى ده‌كه‌ن. . پێشتریش فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، پڕۆژه یاسایه‌كیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه پاشكه‌وتكراوه‌كان پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سهرۆكایهتیهوه پێش ده‌ستپێكردنى پشووى هاوینه خوێندنه‌وه‌ى بۆ نه‌كراوه و لهڕێكکهوتنه سیاسیه‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتیشدا بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستان ئاماژه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى موچه پاشهكهوتكراوهكانى فه‌رمانبه‌ران كراوه، به‌ڵام تا ئێستا فراكسیۆنى گۆڕان هیچ هه‌وڵێكى خۆى له‌و باره‌وه ئاشكرا نه‌كردووه. .