کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بڕە پارەى مانگانەى تایبەت بە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، لە بەغداوە گەیشتە هەرێمى کوردستان و بەو پێیەش پڕۆسەى پێدانى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، خێراتر دەبێت. . بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان، ئاشکراى کرد "بڕە پارەى مانگانەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە بەغداوە گەیشتە هەرێمى کوردستان". . عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەى بەوە کردووە بەهۆى گەیشتنى پارەکەى بەغدا کە بڕەکەى 453 ملیار دینارى عێراقییە، پڕۆسەى دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان خێراتر دەبێت. . .