کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لە سبەینێوە بارانبارین لە شارەکانی هەرێم کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بارانبارین لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک بەڕێژەی جیاواز بەردەوام دەبێت.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە شەپۆلی بارابارینەکە سبەینێ کاریگەریی نامێنێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرماش بەبەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرزدەبێتەوە.